ئه‌حمه‌د سه‌فار: بەغدا لە ناردنی 450 ملیار دینار بۆ مووچەخۆرانی ھەرێم بەردەوام دەبێت"
ئه‌حمه‌د سه‌فار، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی لە په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان24ی راگه‌یاند: "رێككه‌وتنی نه‌وتی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به ناردنی ته‌واوی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، به‌شێكه له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2020".
گوتیشی: "تا په‌سندكردنی پڕۆژه یاساكه و رێككه‌وتنه‌كه، عێراق پابه‌ند ده‌بێت به ناردنی بڕی 450 ملیار دیناری مانگانه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان".
جەختیكردەوە: "حكوومەتی ھەرێم و حكوومەتی عێراق لەسەر ئەوە رێككەوتوون رۆژانە ھەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆ بەڕێبكات، لەبەرامبەردا حكوومەتی عێراق تەواوی بودجەی ھەرێمی كوردستان رەوانە بكات، ئەم رێككەوتنە واژۆ كراوە، بەڵام ھێشتا لەناو پەرلەمان پەسند نەكراوە، ھەركاتێك پەسند كرا و بوو بە یاسا پڕۆژەكە دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە".
K24
