هاتوچۆى سلێمانى ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12/12/2019، په‌یجى ڕادیۆى فه‌رمیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، ئاگادارییه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا ئاگاداری شۆفێران كراوه‌ته‌وه كه به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانیی سلێمانی له شه‌قامی سه‌ره‌كیی كانی با، له فلكه گه‌وره‌كه‌ی به‌رده‌م شاری سپی به‌ره‌و عه‌لوه تازه‌كه به‌ربه‌ست كراوه.
له ئاگادارییه‌كه‌دا داوا له شۆفێران كراوه، خێرایی ئۆتۆمبێله‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه و ڕێگا لاوه‌كییه‌كانی نزیك له شه‌قامه‌كه و ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش، به‌كار بهێنن.
باسنيوز
