له هه‌ولێر قوتابیان و مامۆستایانی مه‌سیحی خەڵات کران
عه‌لی وه‌یسی، به‌رپرسی لیژنه‌ی كۆلێژی ته‌كنیكیی كارگێڕی هه‌ولێری یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان، له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: "به بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11|12\2019، ڕێوڕه‌سمێكمان ساز کرد و تییدا شیرینی و گوڵی ئاشتی و خۆشه‌ویستیمان پێشكه‌ش به زیاتر له (30) قوتابی و مامۆستای هه‌ردوو كۆلیژی ته‌كنیكیی ئه‌ندازیاری و كارگێڕی كرد، كه په‌یڕه‌وی ئایینی مه‌سیحن".
ڕوونیشی كرده‌وه: "ئامانج له‌م چالاكییه، ڕێزگرتنه له په‌یڕه‌وانی ئایینی مه‌سیحی و ده‌مانه‌ویت پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له هه‌رێمی كوردستان زیاتر ڕه‌نگ بداته‌وه و به‌رده‌وامیش بێت".
نه‌ڤین مه‌سیح، قوتابییه‌كی په‌یڕه‌وی ئایینی مه‌سیحی و له‌مباره‌یه‌وه به ڕایگه‌یاند: "هه‌ستی خۆشمان هه‌بوو، كه ئه‌مڕۆ گوڵ و شیرینمان له‌لایه‌ن قوتابیانی په‌یڕه‌وی ئایینی ئیسلامه‌وه وه‌رگرت و ئێمه‌ش شیرینیمان پێشكه‌ش به‌وان كرد، ئه‌مه هانده‌رێكه باشه بۆ زیاتر پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له كوردستان، ده‌سخۆشیمان هه‌یه".
باسنيوز
