بڕیاری زیادکردنی سزای بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری رادەگیرێت
فازل حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر راگەیاند "ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێران ده‌كه‌ینه‌وه بڕیاری زیادكردنی بڕی سزای به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌تی شۆفێری كه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ده‌رچووبوو به‌بڕیاری وه‌زیری ناوخۆ كارپێكردنی راگیراوه".
فازڵ حاجی باسی لەوە کرد، بڕیارەکە رۆژی 2020-12-5 دەچێتە بواری جێبەجێکردن و شۆفێران دەتوانن لەماوەی ئەو ساڵەدا مۆڵەتەکانیان نوێبکەنەوە.
پێشتر ئەسعەد کەریم، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان راگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ، سزای دارایی بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفیری لە 15 هەزار دینارەوە بۆ 30 هەزار دینار بۆ هەر ساڵێک دواکەوتن زیاددەکرێت.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ئەوەشی گوت "رسووماتی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری وەک خۆی دەمێنێتەوە، کە بڕەکەی 40 هەزار دینارە".
