کۆڵان و شەقامەکانی بەغدای پایتەختی عێراق پڕ سەرباز دەکرێن.
بڕیارە ئەمڕۆ خۆپیشاندانێکی زۆر گەورە و بەربڵاو لە بەغدا دژی حکوومەت و هێزە عێراقییەکان ساز بکرێت و ئەگەر شەپۆلی خۆپیشاندەران بەرەو ناوچەی سەوز بچێت.
ناوچەی سەوز کەوتووەتە ناوەڕاستی بەغدا و زۆرینەی باڵیۆزخانە و فەرمانگە گرنگەکانی حکوومەتی عێراقی لێیە. ئەو ناوچەیە لە ڕووی ئەمنییەوە بە هەزاران سەرباز دەورە دراوە.
پێشتر، قەیس خەزعەلی، سەرۆکی میلیشیای عەسایب ئەهلی حەق رایگەیاندبوو، کە لە خۆپیشاندانەکەی رۆژی سێشەممە 10-12-2019، خەڵکێکی زۆر دەکوژرێ.
خۆپیشاندانەکان لە رۆژی 2-10-2019ـەوە لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی عێراق دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری، دەستیان پێ کرد.
بەهۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژی تێیاندا، زیاتر لە 400 هاووڵاتی و کارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 16 هەزاری دیکەش بریندار بوون، جگە لە کەمئەندامبوونی 700 کەس و ژمارەکانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوە دان.
باسنیوز
