بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخ سدیق عەبدولعەزیز ده‌کات

بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخ سدیق عەبدولعەزیز ده‌کات
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری شێخ سدیق عەبدولعەزیز، رابەری پێشووتری بزووتنەوەی ئیسلامی دەکات کە ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە لە سلێمانی کۆچی دواییکرد.

سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، "هەواڵی كۆچی دوایی شێخ سدیق عەبدولعەزیز، زانای ئایینی و رابەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستانمان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین".


دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ خانەوادەی شێخ سدیق عەبدولعەزیز:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

هەواڵی كۆچی دوایی شێخ سدیق عەبدولعەزیز زانای ئایینی و ڕابەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستانمان پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو شێخ سدیق عەبدولعەزیز دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.

لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
9ـی 12ـی 2019
Top