كۆیه.. له‌سه‌ر شه‌قام یادى له‌دایكبوونى كارمه‌ندێكى هاتوچۆ كرایه‌وه
عه‌قید زاهیر محه‌مه‌د غه‌فوور، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى كۆیه، ڕايگه‌یاند: "سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ 9/12/2019، له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى (په‌رۆشیمان سه‌لامه‌تیتانه)، كه له ساڵڕۆژى قوربانییانى هاتوچۆوه ڕامانگه‌یاندووه، به‌ئاماده‌بوونى قایمقامى كۆیه و ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانى هاتوچۆى كۆیه، ئاهه‌نگێكى یادى له‌دایكبوونمان بۆ كارمه‌ندێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان ساز كرد".
گوتیشی: "ئاهه‌نگه‌كه له‌سه‌ر شه‌قامێكى ناو شارى كۆیه و له‌شوێنى ئه‌رك و فه‌رمانى كارمه‌نده‌كه‌ى هاتوچۆ ساز كرا، ئاهه‌نگه‌كه‌ش به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ى پێشوه‌خته بووه".
به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى كۆیه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كارمه‌نده‌كه ناوى (ڕێبین)ه و شۆفێرى ماتۆڕسكیلى هاتوچۆیه، له 9/12/1985 له‌دایك بووه.
باسنيوز
