هاووڵاتییانی سیدەکان چاڵ و چۆڵی ڕێگاکان پڕ دەکەنەوە

هاووڵاتییانی سیدەکان چاڵ و چۆڵی ڕێگاکان پڕ دەکەنەوە
ژمارەیەک لە دانیشتوانی گوندەکانی سنووری شارەدێی سیدەکان، له دەڤەری سۆران بە شێوەی هەروەز چاڵ و قووڵکەکانی رێگا سەرەکییەکانی ناوچەکەیان پڕ کردووەتەوە و ئاستنگەکانی بەردەم هاتوچۆیان لا بردووە.

بە گوتەی هاووڵاتییانی دەڤەری سیدەکان، بەهۆی بارانبارینەوە بەشێک لە رێگاکانی سنوورەکە و بەتایبەت ڕێگای گوندەکان تووشی ڕۆچوون بوون و چاڵ و قووڵکەی زۆریان لێ پەیدا بووە چاککردنیان به ئەرکی خۆیان دەزانن و بە پڕکردنەوەی چاڵەکان و لابردنی ئاستەنگەکان لەبەردەم شۆفێران و ڕێگای هاتوچۆی ئۆتۆمبێل، یارمەتیی چاککردنی کەرتی ڕێگەوبان دەدەن.










باسنيوز
Top