هێمن هەورامی: فەرهەنگی پیکەوەژیان رەگ و ریشەی لەناو کۆمەڵگەی ئیمە دایە
هێمن هەورامی، لەمبارەوە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە: "بە ئامادەبوونی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی پەرلەمانی کوردستان، دیدارێکمان هەبوو لەگەل شاندێکی کەنیسەکانی ئەمریکا و بەریتانیا کە لە بواری خێرخوازیدا لە کوردستان کار دەکەن".
ئاماژەی بەوەش داوە: "بە ناوی پەرلەمانی کوردستانەوە دەستخۆشی و سوپاسمان کردن بۆ هەموو ئەو پشتیوانییەی کە بۆ ئاوارە و پەنابەران لە کوردستان پێشکەشیان کردووە".
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە: "لە کۆبوونەوەکەدا جەختمان کردەوە کە فەرهەنگی پیکەوەژیان رەگ و ریشەی لە ناو کۆمەڵگەی ئیمە دایە و دامەزراوە دەستورییەکانی هەریم لەڕووی یاسا و دەستوور و کاری حوکمڕانی پابەند و پشتیوانی بنەماکانی پیکەوەژیان و فرە ئایینی و فرە نەتەوەیین".
باسنيوز
