پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی 17 تۆمەتبار رادەگەیێنێت
بەپێی هەواڵێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی "یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 14ی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركراوە و شەش تۆمەتباریش بەپێی ماددەكانی (289 و 298)ی یاسای سزادانی عێراقی بەتۆمەتی ساختەکردنی بەڵگەنامەکان دەستگیرکراون".
لە هەواڵەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا ئاماژە بەوە کراوە "10 تۆمەتبارەکەی دیکە بەپێی ماددەكانی 443 و 446 و چەند ماددەیەكی دیکە لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون، پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ سەرجەم تۆمەتباران كراوەتەوە".
