گەنجێکی کورد لەیەکێتی پارتە دیموکراتەکانی جیهان وتارێک پێشکەش دەکات
فەلاح حەسەن بە میدیایی IDUی سەر بە پارتە دیموکراتەکانی جیھانی ڕاگەیاند کە خۆشحاڵە وەکو گەنجێکی کورد متمانەی لاوانی سیاسی جیھانی بەدەستھێناوەو نوێنەرایەتیان دەکات، وتاری ڕێکخراوەکەی پێشکەش دەکات لەبەردەم سەرۆکی حکوومەتی پێشووی کەنەدا (سێر ستیڤن ھارپەر) کە ئێستا سەرۆکی پارتە دیموکراتەکانی جیھانە و بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٧٠ سەرۆک و نوێنەرانی تری پارتە دیموکراتەکانی وڵاتان.
لەبەشێکی وتارەکەی و دیدارە تایبەتیەکانیدا ئەم لاوە کوردە ھەوڵدەدات پەیامی دۆستایەتی و ئاشتیخوازی گەلی ھەرێمی کوردستان بەئامادەبووان بگەیەنێت و پشتگیری زیاتر بەدەستبھێنێت بۆ ھەرێمی کوردستان و گەلەکەی.
باسنيوز
