هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم شۆفێران بڵاو کردەوە

هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم شۆفێران بڵاو کردەوە
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم شۆفێرانی سنووری پارێزگاکە بڵاو کردەوە.

هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادرەەیکدا تێیدا رایگەیاندووە، "دوای ئەوەی شەپۆلێکی بەفرو باران رووی لە شاری سلێمانی کرد، ژمارەیەک شۆفێر سەردانی ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگاکەیان کردووە بەمەبەستی بینینی سروشتی بەفراوی ناوچەکە بە تایبەتی شاخی (ئەزمەڕ و گۆیژە)".

هەروەها ئاگاداری سەرجەم ئەو شۆفێرانە دەکات کە بەمەبەستی گەشت چوونەتە سەرشاخەکان لە ئێستادا لە شاخەکان دابەزن و ئەو شوێنانە بەجێ بهێڵن، چونکە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەگەری زۆری بەستنی ڕێگای شاخەکان هەیە و داواکارن هیچ شۆفێرێک بەمەبەستی کات بەسەربردن روو نەکەنە ئەو شوێنانە لەبەر سەلامەتی گیانیان.













باسنيوز
Top