له سلێمانى 17 تۆمەتبار دەستگیر كران
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7/12/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی 17 تۆمەتباریان ده‌ستگیر كردووه، بە جۆرێك:
- تۆمەتبارێك بەپێی 14ی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیر كراوە.
- دەستگیركردنی شەش تۆمەتبار بەپێی ماددەكانی 289 و 298ی یاسای سزادانى عێراقى كە تۆمەتباران بەڵگەنامەی ساختەیان به‌كار هێناوه.
- 10 تۆمەتباری دیكه بەپێی ماددەكانی 443 و 446 و چەند ماددەیەكی دیكه لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر كراون.
له ڕاگهیاندراوهكهدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ سەرجەم تۆمەتباران كراوەتەوە.
باسنيوز
