مەسرور بارزانی و جیمس جیفری کۆدەبنەوە
چاوەڕوان دەکرێت کەمێکی دیکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جیمس جیفری، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش بکات و کۆبوونەوەیەکی لەگەڵدا ئەنجام بدات.
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و هەڕەشەکانی داعش و دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان بکرێت.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ، جیمس جیفری، لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببێتەوە و بە هەمان شێوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ بکەن.
باسنيوز
