وەزیری پێشمەرگە پەیامێک بۆ کەسوکاری شەهیدانی دوێنێی خانەقین دەنێرێت
لە پەیامەکەیدا، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە سەرەخۆشیی لە کەسوکاری شەهیدەکان کردووە و هیوای شیفا بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
شۆڕش ئیسماعیلل هەروەها رایگەیاندووە، تیرۆریستانی داعش هەوڵیان دا خەونی زڕاویان بهێننە دی، بەڵام ”هه‌ر زوو هێزی نه‌به‌ردی پێشمه‌رگه‌کانی (لیوای سێی پیادە) لێیان هاتنه ده‌ست و به‌توندی به‌رپه‌رچیان دانه‌وه“.
شەوی چوارشەممە 4-12-2019، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکی پێشمەرگە لە گوندی دەکەی عەبدولقادر بەگ لە سنووری خانەقین و بە هۆیەوە شەهیدبوونی سێ پێشمەرگە.
دەقی پرسەنامەکەی وەزیری پێشمەرگە:
به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان
كه‌س وكاری شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان (لوقمان تاهیر نەجم، مەحمود محمد مەعروف، زیاد خه‌لیفه سوڵتان )
به‌داخه‌وه، جارێكی تر تیرۆریستان و تاریكپه‌رستان هێرشیان كرده سه‌ر رۆژئاوای خانه‌قین و سنووری گه‌رمیان، له‌و هێرشه نه‌گریسه‌یاندا هه‌وڵیان دا خه‌ونی زڕاویان بێننه‌دی، به‌ڵام هه‌ر زوو هێزی نه‌به‌ردی پێشمه‌رگه‌کانی (لیوای سێی پیادە) لێیان هاتنه ده‌ست و به‌توندی به‌رپه‌رچیان دانه‌وه.
وێڕای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، توانیان تیرۆریستان راوبنێن و ناوچه‌كانیان بپارێزن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان شه‌هید و برینداربوون.
له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا، سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمان به‌ته‌واوی بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری شه‌هیدانی ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستیه ده‌گه‌ینین، كه سه‌ریان به‌رزه به‌وه‌ی رۆڵه‌كانیان له‌پێناو پاراستنی خاكی كوردستان گیانیان به‌خشی.
هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وام ساز‌و ئاماده‌یه بۆ هه‌ر رووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ك و خه‌ونی گڵاوی تیرۆریستان له‌گۆڕ ده‌نێین و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه گیانی خه‌ڵك و خاكی هه‌رێمی كوردستان پارێزراوه.
له‌یه‌زدانی مه‌زن داواكارم زوو به‌زوو شیفای برینداره‌كان بدات و له‌جه‌نگی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی تیرۆر سه‌ركه‌وتوو و سه‌ربه‌رزمان بكات.
شۆڕش ئیسماعیل
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
باس‌نیوز
