نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/12/2019 له هه‌ولێر، به‌رێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ماتی‌و تیوله‌ر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدا و پارێزگاكانى دیكه‌ى ناوه‌ڕاست و باشوورى وڵات خسته به‌ر باس و جه‌ختیان له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى كرده‌وه، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى و پێكه‌وه‌كاركردنى لایه‌نه عێراقییهكانیشیان بۆ چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه و ڕووداوه‌كاندا، به ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى هه‌مووان له قه‌ڵه‌م دا.
گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر بابه‌تى بودجه و نه‌وت، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
