پۆلیسى دارستان نۆ سەرپێچیکاری ژینگەی لە سنووری سلێمانی دەستگیر کرد
لەو بارەیەوە عەميدهێمن کەمەرخان ئەفەندى، بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى دارستان و ژینگەى پارێزگاى سلێمانى ڕای گەیاند: "لە ئەنجامى سێ دەرچوونى مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان لە سنوورەکانى (قەرەداغ، ماوەت و سەنگاو" توانیویانە (8) ڕاوچى دەستگیر بکەن کە بەمەبەستى ڕاوکردنى ئاژەڵ و باڵندەى کێوى و ڕاوى شەوارە و هاتبوونە سنورەكەیان و هاوكات دەست گیراوە بەسەر (2) باڵندەى زیندوو (4) چوار سوێسکەى ڕاوکراو و (1) باڵندەى کەو و (13) فیشەکى تاپڕ و (٣١) فیشەکى کڵاشنکۆف و (1) ماتۆڕ و (2) چەقۆ و (5) لایت، لەگەڵ لاشەى ئاژەڵیکى سووچڕ (3) سەگ کە بۆ ڕاو بەکاریان هێناون" .
لەلایەکى ترەوە لە ئەنجامى دەرچوونى مەفرەزەیەکى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سەید سادق توانیانیویانە هاووڵاتییەک دەستگیر بکەن کە سەرقاڵى بیرلێدان بووە و هاوکات دەستیش گیراوە بەسەر جیهازیکى بیرلێدان و سەرجەم کەرەسەکانیدا.
تۆمەتبارەکان ڕادەستی یاسا و دادگا کراون و کەلوپەلەکانیش دەستیان بەسەردا گیراوە.
باسنيوز
