سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی دەكات
ئهمڕۆ سێشهممه 3/12/2019، له سهلاحهددین سهرۆك بارزانى پێشوازى له ئەحمەد ئەلزاهری كرد، لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر سڵاوی شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان، جێنشینی ئەبووزەبی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و كورتەیەكی لەبارەی یارمەتییەكانی وڵاتەكەی بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان بۆ سەرۆك بارزانی باس كرد و جەختیشی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا.
بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی تەوەری دیكهی ئەو كۆبوونەوەیە بوو.
باسنيوز
