سەرۆکی هەرێم و ئەمینداری گشتی یەکگرتوو کۆبوونەوە
لە چوارچێوەی سەردانەکانی بۆ لای لایەنە سیاسییەکان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بارەگای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی کرد و لەگەڵ سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و بەرپرسانی دیکەی ئەو حزبە کۆبووەوە.
هەفتەی رابردوو نێچیرڤان بارزانی بە جیا لەگەڵ گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ کۆبووەوە و ئامانجی کۆبوونەوەکانیشی دروستکردنی یەکدەنگی لایەنە سیاسییەکان و پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی کوردستانییە لە پەرلەمانی عێراق.
K24
