یۆنان لە دژی تورکیا هانا بۆ ناتۆ دەبات
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رێککەوتنێکی هاوکاریی ئەمنی و سەربازی لەگەڵ فایز سەراج، سەرۆکی حکوومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا واژۆ کرد.
کیریاکۆس میسۆتاکیس، سەرۆک وەزیرانی یۆنان رایگەیاندووە، وڵاتەکەی لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی ناتۆ، کە لە لەندەن ساز دەکرێت، پرسی ئەو رێککەوتنە دەخاتە بەرباس.
سەرۆک وەزیرانی یۆنان هەروەها رایگەیاندووە، ناکرێ وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ (مەبەستی تورکیایە) یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێڵ بکات و زیان بە ئەندامێکی دیکە بگەیەنێت.
حکوومەتی وەیفاقی لیبیا، کە لەلایەن رەوتی ئیخوان موسلیمینەوە بەڕێوە دەبرێت، دەسەڵاتی تەنیا بەسەر تەڕابلوسی پایتەخت و چەند ناوچەیەکی وڵاتەکەیدا هەیە و بەشەکەی دیکەی وڵات لەلایەن سوپای نیشتمانیی لیبیاوە کۆنتڕۆڵ کراوە.
باسنيوز
