کۆتایی ئەم هەفتەیە شاندێکی ئه‌نه‌که‌سه‌ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆده‌بێته‌وه‌

کۆتایی ئەم هەفتەیە شاندێکی ئه‌نه‌که‌سه‌ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆده‌بێته‌وه‌
سەرکردەی یەکێک لە پارتەکانی بەشدار لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا ئاشکرای کرد، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا، شاندێکی ئەنجومەنەکەیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆدەبێتەوە.

د.کاوه‌ ئازیزی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا که‌ یەکێکە لە پارتەکانی نێو ئەنەکەسە، ڕايگەیاند: ”رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئەم هەفتەیە، شاندێکی باڵای (ئه‌نه‌که‌سه‌) سه‌ردانی مۆسکۆ ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا کۆدەبنەوە“.

ڕوونیشی کردەوە کە سەردانی شاندەکەی ئەنەکەسە لەسەر بانگهێشتی ڕووسیایە، بەهۆی ئەوەشی کە ئەندامانی ئەنجومەنەکەیان بەشێکن لەو لێژنەیەی کار لەسەر نووسینەوەی دەستووری داهاتووی سووریا دەکەن، بۆیە ڕووسیا بە بایەخێکی زیاترەوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات.

ئازیزی ئاشکرای کرد کە هەوڵێکی جددی هەیە تاوەکوو لە ئاستی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستاندا و لەنێو حزبەکانی ئەو بەشەی کوردستان، جۆرێک لە یەکدەنگی درووست بکرێت، ”لەم چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌نگاوی باش نراوه‌“.














باسنيوز
Top