خۆپیشاندەرانی عێراق ئازارەکانیان لە سێ پێشانگا نمایش دەکەن
لە پێشانگاکاندا، گوللە، بۆمبی گازی فرمێسکڕێژ، کە لە دژیان بەکار هاتووە، لەگەڵ چەندین کەلوپەلی دیکە و وێنەی بەشێک لە کوژراوەکانی خۆپیشاندەران، نمایش کراون.
خۆپیشاندانەکان لە رۆژی 2-10-2019ـەوە لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی عێراق دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری، دەستیان پێ کردووە.
بەهۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژی تێیاندا، زیاتر لە 300 هاووڵاتی و کارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 16 هەزاری دیکەش بریندار بوون، جگە لە کەمئەندامبوونی 700 کەس و ژمارەکانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوە دان.
باسنيوز
