بۆ کۆبوونەوە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات
دانیشتنەکە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ١٢ی ٢٠١٩ ئەنجام دەدرێت.
لەمبارەیەوە خەدیجە مزوری، ئەندامی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند، رۆژی چوارشەممەی ئەم ھەفتەیە، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای ریکلامی بازرگانی دەکرێت.
باسیشی لەوە کرد کە هێشتا بە تەواوی نازانن چ تەوەرێکی دیکە لەنێو بەرنامەی کاری دانیشتنەکەدا دەبێت.
باسنيوز
