سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەكات
سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كرد كە پێكهاتبوو لە بەڵێن عەبدوڵڵا سكرتێر و سەعد خالید جێگری سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی بەستنی كۆنگرەی دەیەمی حزبی زەحمەتكێشانی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ سەركردایەتیی تازەی ئەو حزبە خواست.

هەر لەو دیدارەدا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد و پێزانینی هەبوو بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە پشتیوانیكردنی فرەلایەنیی و سەقامگیریی سیاسی لە هەرێمی كوردستان.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێم بۆ باشتركردنی دۆخی ئیداری و ئابووریی هەرێم تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوون.


K24
Top