لە رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگەی مەرزی پەروێزخان نۆ کەس برینداربوون

لە رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگەی مەرزی پەروێزخان نۆ کەس برینداربوون
ئەمشەو یەکشەممە، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان نۆ کەس برینداربوون و بۆ چارەسەرکردن بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە.

رائید كارزان مەجید، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان راگەیاند: رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و مینی پاسێکدا بووە. نۆ کەس برینداربوونە و بۆ چارەسەرکردنیان رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار کراون.

بەپێی زانیارییەکان ، ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە بەرەو مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان رۆیشتووە و مینی پاسەکەش بە ئاراستەی کەلار هاتووە، لەنزیک کامپی ئاوارەکانی قۆرەتوو پێکیانداداوە.

پۆلیس دەڵێت، لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری روداوەکە دەستیپێکردووه.
Top