هەسەدە و رووسیا لەبارەی بڵاوەپێکردنی هێزی رووسیا لە عامودا، تلتەمر و عەین عیسا رێککەوتن
مەزڵووم کۆبانێ لە بارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، "شەرەفمەندین ئەمڕۆ میوانداری ئەلێکسەندەر چایکۆ، فەرماندەی هێزەکانی رووسیا لە سووریامان کرد، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان ئەنجامدا، رێککەوتین لەسەر بڵاوەکردنەوەی هێزەکانی رووسیا لە هەریەک لە عامودا، تەلتەمر، عەین عیسا؛ ئەمەش لە پێناو ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە".
مەزڵووم کۆبانێ ئەوەشی نووسیوە، "خوازیاری هەوڵی هاوبەشی زیاترین بۆ بەرژەوەندی وڵاتەکەمان".
بەپێی رێککەوتنی سۆچی کە لەنێوان تورکیا و رووسیا لە 22ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجامدرا، پۆلیسی سەربازی رووسیا لەگەڵ هێزەکانی سوپای تورکیا بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لە سنووری سووریا - تورکیا گەڕانی هاوبەش ئەنجامدەدەن.
