نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی سەردانی ئیمارات دەکەن

نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی سەردانی ئیمارات دەکەن
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەبوزەبی کرد و چاوی کەوت بە محەممەد بن زاید، جێنشینی ئەبوزەبی و محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، جێنشينى عه‌ره‌بستانى سعوديه و ژمارەیەک لە شا، سەرکردە و وەزیرانی وڵاتانی دیکە.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لەسەر داواى فەرمیى شێح محەممەد بن زاید، جێنشینى ئەبوزەبى بۆ به‌شداريكردن له‌ رێوڕه‌سمى پێشبڕكێى خه‌ڵاتى ئيمارات بۆ فڕۆكه‌وانيى گه‌وره‌ى فۆرمۆلا يه‌ك بووە.

هەر بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له‌ په‌راوێزى سه‌ردانه‌كه‌دا، نێچيرڤان بارزانى چاوى كه‌وت به‌ هه‌ر يه‌ك له‌ محەممەد بن زاید، جێنشینى ئەبوزەبى، جێگرى فەرماندەى باڵاى هێزە چەکدارەکانى ئیمارات و سەرۆکى ئەنجوومەنى راپەڕاندنى ئیمارەتى ئەبوزەبى، شێخ محه‌ممه‌د بن راشد، جێگرى سه‌رۆكى ئيمارات و سه‌رۆكوه‌زيران، وه‌زيرى به‌رگرى و فه‌رمانڕه‌واى دوبه‌ى، مير محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، جێنشينى عه‌ره‌بستانى سعوديه‌، ئه‌رمين سه‌ركيسيان، سه‌رۆكى ئه‌رمه‌نستان، رۆستەم مينيخانۆف، سه‌رۆكى ته‌ته‌رستان و ژماره‌يه‌ك له‌ شا و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌‌ و وه‌زيرانى وڵاتان و میوانانى رێوڕه‌سمه‌كه‌.

دواى ته‌واوبوونى رێوڕه‌سمه‌كه‌، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان گه‌ڕايه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان.
Top