نەدا مێرگەسۆری: پەرلەمان دەسەڵاتی پەسەندکردنی داواکەی عەبدولمەھدی نییە

نەدا مێرگەسۆری: پەرلەمان دەسەڵاتی پەسەندکردنی داواکەی عەبدولمەھدی نییە


پەرلەمانتارێکی خولی پێشوەی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە پەرلەمان دەسەڵاتی پەسەندکردنی نامەی دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی نییە.

نەدا مێرگەسۆری، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، راگەیاند، لە دەستوری عێراق ھیچ ماددەیەک دەسەڵاتی بە پەرلەمان نەداوە بۆ قبوڵکردن یان رەتکردنەوەی دەست لە کارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران.

نەدا مێرگەسۆری لەبارەی پەسەندکردن یان رەتکردنەوی نامەی دەست لەکار کێشانەوەی عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیران، رایگەیاند، پەرلەمان تەنیا تووشی ئیحراجی دەبێت، چونکە دەسەڵاتی پەسەندکردن یان رەتکردنەوەی دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی نییە.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 1-12-2019، پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی لەباری بارەدۆخی عێراق و دوایین پێشهاتەکان و پرسی دەست لەکار کێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیران، ساز بکات.

رۆژی 29-11-2019، عادل عەبدولمەهدی دوای وتاری هەینی نوێنەری ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، نامەی دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڵاو کردەوە.




باسنيوز
Top