سبەی بەشە نەوتی ماڵان لە دووکان و گوندەکانی دەوروبەری دابەشدەکرێت

سبەی بەشە نەوتی ماڵان لە دووکان و گوندەکانی دەوروبەری دابەشدەکرێت
قایمقامیەتی قەزای دووکان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، سبەی یەکشەممە نەوتی سپی بەسەر هاونیشتمانییانی ناوەندی قەزای دووکان و گوندەکانی دەورەبەری لەگەڵ شارۆچکەی خەلەکان دابەشدەکرێت.

لە راگەیێندراوەکەی قایمقامیەتی قەزای دووکاندا هاتووە "لەژێر چاودێری لیژنەی سووتەمەنی قەزای دووکان نەوت دابەشدەکرێت و داوا لە هاووڵاتیان دەکەین هاوکارمان بن، تاوەکو بەشێوازێکی باش و سەرکەوتووانە بەشە نەوتی هاووڵاتیان دابەش بکرێت".

بۆ هەر بەرمیلێک نەوت بڕی 46 هەزار دینار وەردەگیرێت و پێویستە هاونیشتمانییان کارتی زیرەک (پسووڵە)ـی نەوتی هەبێت و کۆپی فۆڕمی خۆراک و یەکێک لە کارتی نیشتمانی یان تەسکەرەی پێبێت.
Top