پۆلیسی راپەڕین: لە قەڵادزێ گەنجێک بە چەقۆ کوژرا

پۆلیسی راپەڕین: لە قەڵادزێ گەنجێک بە چەقۆ کوژرا
کاژێر 9:30 خولەکی ئەمشەو لە گەڕەکی راپەڕینی قەڵادزێ لە سنووری قەزای پشدەر، گەنجێک بە چەقۆ لەلایەن کەسێکەوە کوژرا.



شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە راگەیاند: "تەرمی گەنجەکە لە نەخۆشخانەیە".



بەپێی زانیارییەکان ئەو گەنجەی کوژراوە ناوی (سەفین حسێن)ـە و تەمەنی 22 ساڵە.
Top