لەناو بازاڕی کەرکووک تەقینەوەیەک ڕووی دا

لەناو بازاڕی کەرکووک تەقینەوەیەک ڕووی دا
كەمێك پێش ئێستا تەقینەوەیەك لە بازاڕێكی شاری كەركووك ڕووی دا و بەو هۆیەوە دوو كەس برینداربوون.

لە سنووری كەركووك كەمێك پێش ئێستا تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو لە شوێنی كاسبكارانی بازاڕی ئەحمەد ئاغای شاری كەركووك ڕووی داوە".

هەر بەپێی زانیارییەكان لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەدا دوو هاووڵاتی بریندار بوونە و پاشان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و هاوكات تەقینەوەكە بووەتە هۆی ئەوەی كە زیانی مادی لێ بكەوێتەوە.












باسنيوز
Top