له سلێمانى ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بڵندگۆدا ده‌گیرێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30/11/2019، قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "پێشتر هاووڵاتییان سكاڵایان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی بڵندگۆ له‌لایه‌ن دووكاندار و ده‌ستگێڕه‌كان له قایمقامیه‌تی سلێمانی تۆمار كردووه، قایمقامی سلێمانی بڕیاری قەدەغەكردنی بڵندگۆی داوه، لە چەند ڕۆژی رابردووش‌دا لێژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەت به هاوكاریی پۆلیسی ڕێكاری و لێژنه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاودێریی بازرگانیی سلێمانی، لە بازاڕ و گەڕەكهكان دەستیان بەسەر ژماره‌یه‌ك بڵندگۆدا گرتووه".
باس له‌وه‌ش كراوه، به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لێژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به لێژنههاوبهشهكانی قایمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه، سه‌رجه‌م بڵندگۆكان له‌ناو ده‌برێن.
باسنيوز
