ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی: ئەگەر حکوومەتی نوێ بەخێرایی درووست نەکرێت دۆخەکە ئاڵۆز دەبێت
خه‌سره‌و گۆران، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی رايگەیاند، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆک وه‌زیرانی عێراق، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق دەبێت، هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكه له عێراق و به‌ستراوه به هه‌موو شتێكییه‌وه، ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسی، بۆیە ”ئه‌گه‌ر حكوومه‌تێكی نوێ به خێرایی نه‌یه‌ته ئاراوه، دۆخه‌كه به‌ته‌واوی ئاڵۆز ده‌كات“.
ئەوەشی نەشاردەوە کە هەرێمی کوردستان لەبارەی چارەسەرکردنی گرفتەکانی لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدرال، هەنگاوی باشی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی نابوو، بەتایبەتیش بۆ پرسی بودجە و ئابووری و گرفتەکانی دیکە.
جەختیشی کردەوە کە ئاسان نییه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌خێرایی دابنرێت، چونكه دۆخی ناوچه‌كه بەو جۆرەیە، نموونەشی بە لوبنان هێنایەوە. بۆیە بە باشی زانی، هەرێمی کوردستان خۆی بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادە بکات.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی ڕوونی کردەوە، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، واته ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌موو حكوومه‌ته‌كه، ئه‌گه‌ر وه‌زیرێک ده‌ست له‌كار بکێشێتەوە گرفت نییه، به‌ڵام ”سه‌رۆك وه‌زیران شتێكی دیكه‌یە، چونكه ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی قورسه، هه‌ر به ته‌نیا لایه‌نه سیاسییه‌كان نین بریاری داهاتوو بده‌ن، كورد و عه‌ره‌ب و سوننه و شیعه نین دوا بڕیار بده‌ن، خۆپیشاندان هه‌یه، داخوازی خۆپیشاندان هه‌یه، داواكاری دیكه هه‌یه، ئاوا ئاسان نییه“.
ئاماژەشی بەوە کرد کە کورد هۆکار نەبووە کە عادل عەبدولمەهدی دەست لەکار بکێشێتەوە، تائێستاش دیار نییە کە بابەتی دەست لەکارکێشانەوەکەی لە پەرلەمان چۆن دەبێت.
خەسرۆ گۆران ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”ئه‌وه‌ی ئاگادارم، جووڵه‌ی سیاسیی حزبه‌كانی كوردستان و عێراق هه‌یه له به‌غدا، چونكه قۆناغه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه له‌وه ده‌چێت زه‌حمه‌ت بێت لایه‌نه سیاسییه‌كان بتوانن رێگری لێبكه‌ن، ئه‌وه‌ی له ناسڕیه رووی دا، كه‌م نه‌بوو، كوژراو زۆر بوون و به‌رێوه‌به‌ری پۆلیس و پارێزگاكان به‌رده‌وامن له‌ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر ئه‌و ئاراسته‌ی هه‌یه له به‌غدا“.
باسنيوز
