"هەرێمی کوردستان ئارامترین و سەقامگیرترینی ناوچەکەیە"
ههرێمی کوردستان که دهکهوێته نێو سنووری دهوڵهتی عیێراقهوه که دوابهدوای شهڕی یهکهمی جیهان دروست بوو، به پلهی یهکهم ههرێمێکی مرۆییه سهرهڕای ئهوهی نیشتمان یان خاکی کوردانه و زۆربهی ههره زۆری دانیشتوانی کوردن، بهڵام لهرووی فرهنهتهوهیی و فرهئاینییهوه له زۆر شوێنی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوین و عیراق جیاوازه. ئهو پارچهیهی کوردستان که له ئهدهبیاتی کوردیدا به باشووری کوردستان و لهڕووی دەستوری و یاساییهوە بە (هەرێـمی کوردستان) ناوی دێت، وەک هەرێمێک لە دەستوری نوێی عێراقی فیدراڵ ددانی پێنراوە.
هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دڵخۆشن کە لە ئێستادا هەرێمی کوردستان ئارامترین و سەقامگیرترینی ناوچەکەیە لە کاتێکدا لە ناوەندی ئاڵۆزی و ناکۆکی ولاتانی دراوسێدایە و ئەمەش بۆ سیاسەتێکی دیپلۆماسی و ئەزمونێکی گرنگی سیاسی دەگێڕنەوە ، شیلان مارف،کە هاووڵاتییەکی شاری سلێمانیە لە لێدوانێکدا دەڵێ، "دڵخۆشم لەو ئارامی و سەقامگیریەدا لە هەرێمی کوردستان ژیان بەسەر دەبەم چونکە ئازادی و دیموکراسی بەرجەستەیە سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ ئەم ژیانە شایستەیەی تێداین و چاوەڕوانی کاری باشتر دەکەین"
ژیارچالاک ،هاووڵاتییەکی شاری سلێمانیە کە قوتابیە لە قۆناغەکانی کۆتاییدا لە لێدوانێکدا گوتی، " سوپاسگوزارم کە لە هەرێمی کوردستان ئاشتی و ئاوەدانی بەرقەرارە ئێمە خاوەنی سەرۆک بارزانین کە هەمیشە هەوڵی بۆ پاراستنی گەلەکەیەتی و سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش کە بەردەوامە لە هەوڵ و تیکۆشان بۆ کوردستانێکی بەهێز بە کۆکردنەوەی لایەنە سیاسییەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ هەوڵی جددیتر دەدات بۆ یەکبوونی نێوخۆی ماڵی کورد ئیتر چۆن ئومیدەوار نەبین".
سانا سەلام ، دانیشتوی شاری سلێمانی لە لێدوانێکدا دەڵێ، هەرێمی کوردستان بە درێژای مێژوو ڕووبەڕوی هەزاران کێشە و نەهامەتی و ناهەمواری بووەتەوە کە نزیکترینیان شەڕی داسەپاوی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوو، کە ئهنجامهكهی سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان و شکاندنی ئەو رێكخراوە تیرۆرستییە بوو ، بووه هۆکاری ددانپیانانی وڵاتانی زلهێزو نێودەوڵەتی بەوەی هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بووەتە هۆکاری سەقامگیری بۆ تهواوی جیهان، کەوایە ئێمەی هاووڵاتی پێزانینمان هەیە بۆ هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەت.
لەڕووی یاسایی و ئیدارییەوە لە دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی 1991 پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردراوەو هەموو پێکهاتەکانی کوردستان ئاین و ئاینزا و نهتهوهی جیاوازهوه تێیدا بەشدارن وەکو ( کورد و تورکمان و ئاشوری کلدانی و ئێزیدی و کاکەیی و کریستیان و موسلمان).
بەرپرسی لقی 12 پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لیدوانیکدا رایگەیاند، "بەدڵنیاییەوە ئەزموونی حکومڕانی کوردستان لە دەستێکی ئەمیندایە کە ئەویش سەرۆک بارزانیە چونکە جەنابی سەرۆک بەردەوام کاری لەسەر پاراستنی ئەو ئەزمونە کردووە و لە ئێستاشدا بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرێز مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاری زۆرباش دەکەن بۆ رێكخستنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ، لەگەڵ لایەنەسیاسییەکانی ناوخۆ بۆ یەکڕیزی ماڵی کورد هەوڵی زۆر باش لە ئارادایە، دیپلۆماسیەتی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بەراستی ڕۆڵێکی گرینگی بینیوە لەوەی هەرێمی کوردستان لە ناوچەیەکی زۆر گەرمدایە لە ناوچەیەکدایە کە دەکوڵێ ،بەڵام تائێستا بە ئارامی هێشتویانەتەوە، سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بە ڕاستی ئەوەی پێیبکرێ دەیکات لە پێناو پاراستنی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە، تائێستا بە سەرکەوتوویی هەرێمی کوردستانیان پاراستوە و لە ئێستاشدا چیرۆکێکی دیکەی سەرکەوتن لە ئارادایە کە یەکگرتنه".
بەسام عەلی ، وتیشی"بەدڵنیایەوە یەکخستنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان یەکێکە لە کارە هەرە گرینگەکانی ئێستای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نوێی هەرێمی کوردستانە کە دەیانەوێ هێزێکی تۆکمەی بەهێزمان هەبێ بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان و لە ئێستادا بەراستی ئەوگرنگیەیە کە ئەزمونی هەرێمی کوردستان دەپارێزێ هەروەها یەکڕیزی نێوماڵی کورد واتا بەهێزی هەرێمی کوردستان چونکە ئەزمونی پێشووتر پێی وتوین "ئەگەر نێوخۆی ماڵی کورد یەک نەبی باج دەدەین" بۆیە بوونی فراکسیۆنێکی هاوپەیمانی تۆکمەی کوردستانی لە غدا کە ئێستا لایەنەکان لەسەری رێکەوتوون هەنگاوێکی گرینگە".
بهرپرسی لقی 12ی پارتی دەشڵێ، "لەو کاتانەشی ئێمە لە شەڕی داعش و قەیرانی داراییدا بووین لەبارەی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری هەرێمی کوردستان زۆر باشتر بووە بە بەراورد لەگەڵ بهشهكانی تری عێراق، تەنانەت لە ئیدارەدانیش باشتر بووین هەرچەندە لەڕووی داراییەوە ئەوان باشتر بوون، بەڵام لە ڕووی ئیدارەدانەوە زۆر کزبوون، بۆیە توشی ئەو ئاڵۆزیەی ئێستا بوون لە شەقامی عێراقیدا، بەدڵنیایەوە ئەوەی سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات هەر لە فڕۆکەخانەوە بۆی دەردەکەوێ هەرێمی کوردستان له عێراق ئیدارەدانی باشترە و ئەمنیەتی بەهێزترە".
