مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە

مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

پاش ئەوەی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی ١١ی ٢٠١٩، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەنقەرە، لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەگەڵ مەولوود چاویشئۆغلوو کۆبووەوە.

بەپێی ئامادەکارییەکان بێت، لە دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەیان، کەمێکی دیکە پرێس کۆنفرانسێک ئەنجام دەدەن و تێیدا چەند پرسێکی گرنگ دەخەنە ڕوو.

بەیانیی ئەمڕۆ، سەرچاوەیەکی ئاگادار رای گەیاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ ئەنقەرە، چاوی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و بەرپرسە باڵاکانی تری ئەو وڵاتە دەکەوێت.

هاوکات سەرچاوەکە ئاشکرای کرد، لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تورکیا یەکێک بووە لەو وڵاتانەی هەر زوو بانگهێشتنامەی فەرمی ئاراستەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و ئێستا سەردانەکە ئەنجام دەدرێت.

چاوەڕوان دەکرێت لەم سەردانەدا گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە سەقامگیریی ناوچەکەدا بکرێت.













باسنيوز
Top