کورد پێداگرە دەستووری عێراق بەپێی بە ماددەی١٤٢ ھەموار بکرێتەوە

 کورد پێداگرە دەستووری عێراق بەپێی بە ماددەی١٤٢ ھەموار بکرێتەوە


ئەمڕۆ پێنجشەممە٢٨ی١١ی٢٠١٩ لە یەکێتیی پەرلەمانتاران وۆرکشۆپێک لەژێر ناونیشانی ھەرێمی کوردستان لەبەردەم ھەموارکردنەوەی دەستووری عێراقی فیدراڵدا بەڕێوە چوو و پێشنیازیش دەکرێت دەستووری عێراق بەپێی ماددەی١٤٢ ھەموار بکرێتەوە.

لەو وۆرکشۆپە کە بە بەشداریی، د. بەشیر حەداد، جیگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ژمارەیەک پەرلەمانتار بەڕێوە چووە، رێبوار ھادی ئەندامی لیژنەی ھەمواری دەستووری عێراق، ئاشکرای کرد دوو ماددە ھەیە بۆ ھەمواری دەستوور تا ئێستا دیار نییە بە کام ماددە دەستوور ھەموار بکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد: "لەنێو ئەو دوو ماددەیەشدا کەلە بەرژەوەندیی کوردە کە دەستوری عێراقی پێ ھەموار بکرێتەوە، ماددەی ١٤٢ لە بەرژەوندیی کوردە بۆ ھەمواری دەستووری عێراق".

ھەواڵەکانی ھەمواری دەستووری عێراق دەستیان پێکردووە لیژنەیەکیش لەسەر ھەموارەکە پێکھاتووە و لەناو لێژنەی هەمواریش شەش ئەندامی کورد بەشدارە.

بەڵام تاکوو ئێستا دیار نییە دەستور بە کام ماددەیە ھەموار بکرێتەوە.






باسنیوز
Top