رێباز حه‌ملان: له رێككه‌وتنی نوێ مووچەی مووچه‌خۆرانی هەرێمی کوردستان زامن ده‌بێت
رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی، له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24 ئاشكرای كرد، له چه‌ند رۆژی داهاتوو، هه‌ولێر و به‌غدا رێككه‌وتنی نوێ له باره‌ی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێم له بوودجه‌ی 2020 واژۆ ده‌كه‌ن.
رێباز حه‌ملان راشیگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به رێككه‌وتنی نوێ كه واژۆی ده‌كات، مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان زامن ده‌كات.
ئاماژەشی بەوەدا، کە له‌سه‌ره‌تای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌رده‌وام جه‌ختی له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا كردووه‌ته‌وه و هه‌وڵی به‌رده‌وامیشی بۆ ئه‌وه داوه.
هه‌فته‌ی رابردوو شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد و گرنگترین ته‌وه‌ری گفتوگۆش به‌شه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم و پرسی نه‌وت و گازبوو.
هەروەها ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو كە له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و له گفتوگۆكاندا زۆرترین جه‌ختیان له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌تەوە.
ئه‌مڕۆش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، كۆبووه‌وه و ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆكانیان تاوتوێ كرد، له راگه‌یه‌ندراوی ئه‌مڕۆی حكوومه‌تیشدا ئاماژه به‌وه كراوه، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی هه‌رێم ده‌چێته به‌غدا، كه به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بۆ رێككه‌وتنی كۆتاییه له‌گه‌ڵ به‌غدا.
باس‌نیوز
