مەسرور بارزانی: ده‌مانه‌وێت خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ین و كوردستانێكی به‌هێزتر بنیات بنێین
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، په‌یامێكی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكرده‌وه و تێیدا ده‌ڵێت: "به‌روونی رامگه‌یاندووه كە ئێمه نامانەوێت ویستمان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنین و بەڵكو ئێمه له‌پێناو خزتمه‌تكردنی خه‌ڵك لێره‌ین، بۆیە ده‌مانه‌وێت كورستانێكی به‌هێز بنیاتبنێین، به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه بیر له‌وه‌ده‌كه‌ینه‌وه زیاتر به‌رووی جیهاندا بكرێینه‌وه.
لە بەشێكی دیكە پەیامەكەیدا جەختدەكاتەوە كە سه‌رچاوه‌ی ئابووریمان فراوانتر بكه‌ین و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاسایی بكه‌ینه‌وه و بێگومان ده‌بێ چاكسازیی زیاتر بكه‌ین بۆ ئەم مەبەستەش پڕۆسه‌ی چاكسازییمان ده‌ستپێكردووه.
سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كردووە كە ده‌بێ خه‌ڵك متمانه و بڕوای به حكوومه‌ته‌كه‌ی هه‌بێت، چونكە پێویسته خه‌ڵك هه‌ست بكات نوێنه‌ره‌كانیان له حكوومه‌ت رێزیاندهگرن و ده‌بێ خه‌ڵك هه‌ست بكات ئه‌و حكوومه‌ته‌ی هه‌یه ده‌یانپارێزێت و خزمه‌تیان ده‌كات.
K24
