پێوەند بە هەڵبژاردنی سەندیکای پارێزەران پارتی داوا لە یەکێتی دەکا خۆی یەکلا بکاتەوە
بەپێی زانیارییەکان، پارێزەرانی سەر بە پارتی و یەکێتی، ڕێککەوتنیان کردووە کە بە لیستێکی هاوبەش بچنە نێو هەڵبژاردنەکانی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان و هەموویان دەنگ بەو لیستە هاوبەشەیان بدەن، بەڵام لەژێرەوە یەکێتی لیستێکی سێبەری درووست کردووە و داوای لە پارێزەرانی خۆی کردووە، دەنگ بە لیستە سێبەرەکە بدەن.
لەمبارەیەوە بهختیار حهیدهر، ئهندامی کۆنگرهی سهندیکای پارێزهرانی کوردستان کە سەرۆکی سەندیکاکە بووە، بەڵام کاندیدکردنەوەی خۆی بۆ سەرۆکایەتیکردنی سەندیکاکە کشاندووەتەوە، ڕایگەیاند، ناکرێت لیستی هاوبهشی پارێزهرانیی پارتی و یهکێتی ههبێت، پارتییهکان دهنگ بهو لیسته بدەن، کەچی لایهنی بهرانبهر پابهند نەبێت.
جەختیشی کردەوە کە ناشکرێت له دهرهوهی لیستی هاوبهش، هیچ یەکێک لە پارتی یان یەکێتی، لیستی دیکەیان هەبێت، کەچی ”ئەوەی کراوە، لیستێک بەناوی (راپەڕین) هەیە کە برادەرانی یەکێتی بەنیازن دەنگی پێ بدەن، لە کاتێکدا ڕێککەوتنیان لەسەر لیستێکی هاوبەش کردووە“.
بەختیار حەیدەر ئاشکرای کرد کە دەبێ ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی ١١ی ٢٠١٩، ئەم بابەتە چارەسەر بکرێت و ”داوامان کردووە ئەمڕۆ یەکلای بکەنەوە، لە ئاستی باڵا ڕێککەوتن بکرێت، یان دەبێت لیستەکە بکشێننەوە یانیش ڕێگەیەک بدۆزنەوە“.
باسنیوز
