تەقینەوەیەک لە گوندێکی سەرێکانی ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 16 کوژراو و 30 برینداری لێکەوتووەتەوە.
تەقینەوەکە لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە بووە و ژمارەیەک لە چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سەر بە تورکیا کراونەتە ئامانج.
بەپێی زانیارییەکان برینی زۆربەی بریندارەکان سەختە.
هەروەها وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەبارەی تەقینەوەکەوە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا تێیدا هاتووە، تەقینەوەکە لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە بووە و لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا 17 کەس کوژراون و 20 کەسیش برینداربوونە.
هەر لە راگەیێندراوەکەدا وەزارەتی بەرگریی تورکیا یەپەگە بە ئەنجامدانی تەقینەوەکە تۆمەتبار دەکات.
