هاتوچۆکردنی جۆرە ئۆتۆمبێلێک لە شەقام قەدەغە کرا

هاتوچۆکردنی جۆرە ئۆتۆمبێلێک لە شەقام قەدەغە کرا
هاتوچۆکردنی جۆرە ئۆتۆمبێلێک لە ناو شار قەدەغە دەکرێت و بە پێچەوانەوە لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.

پەیجی فەرمی (ترافیک ئێف ئێم سلێمانی) لە تۆری کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، کە هاتوچۆكردنی ئه‌م جۆره‌ ئۆتۆمبێلانەی كه‌ ده‌ستكاری كراوه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شاخه‌كاندا له‌ناو شاردا قه‌ده‌غه‌یه‌.

روونیشکراوەتەوە، کە له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاتوچۆوه‌ شۆفێره‌كه‌ی رووبه‌رووی لێپرسینه‌وه‌ ده‌بێته‌وه‌.











باسنيوز
Top