هەرێمی كوردستان و بەغدا لەسەر ھێڵە گشتییەکانی بودجەی 2020 رێککەوتن
مەسعود حەیدەر لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك ئاشكرای كرد ئەمساڵ بۆ یەکەم جارە هەرێمی كوردستان بەشدار دەبێت لە ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی، ھەروەھا پشکی ھەرێم لە پرۆژە یاساکە بەشێکی دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بووە، لەگەڵ رادەستکردنی نەوت بەرانبەر بە پێدانی شایستە داراییەکانی ھەرێم.
هەروەها نووسیویەتی كە زۆرێک لە وردەکاریی تەكنیكی ماوەتەوە دانوستاندنی لەسەر دەکرێتەوە لەم حەفتەیە یاخود حەفتەی داھاتوو. ئەوەی گرنگە ئەو ژمارانەی پشکی کورد لە بودجە دەنووسرێ وەکو خۆی خەرج بکرێت، چونکە خەرجیی كردارەكی پشکی ھەرێم کەمتر دەکات لەو ژمارانەی لە بودجە دەنووسرێ و پێویستە دەرچەیەک بدۆرێتەوە بۆ ئەو بابەتە.
جێی باسە ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو كە له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و له گفتوگۆكاندا زۆرترین جه‌ختیان له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌تەوە.
هەروەها گوتبووی كە گفتوگۆی بنچینه‌یی له‌باره‌ی زۆر پرسی دیكه‌وه كراوه و لێكتێگه‌یشتنی باشیش له‌مباره‌یه‌وه له نێوان هه‌ردوولا هه‌بووه.
باسنيوز
