لە گەرمیان كوودی كیمیاوی و نایلۆن بەسەر جووتیاراندا دابەش کرا
شادی حوسێن، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی گەرمیان، رايگەیاند: "ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی باخداری لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی گەرمیان دەستی كرد بە دابەشكردنی نایلون و كوودی كیمیاوی بەسەر خاوەن پرۆژەكانی خانووی پلاستیكی کە سەرجەم (٤٠٠ ) تۆپ نایلون و( ٤٠٠) كیسەی كوودی كیمیاوی بەسەر( ٤١ ) جووتیاری سنووری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی كەلار و كفری و خانەقیندا دابەش کرا".
گوتیشی: "ئەو جووتیارانە خاوەنی زیاد لە پێنج خانووی پلاستیكین بە پاڵپشتی٥٠%ی نرخی ئەو کەرەستانە هاوکارییان دەکرێت".
باسنيوز
