پەرلەمانتارێک: پرۆژەیاسای چاکسازی دادپەروەری لە مووچە بەدی دەهێنێت
محەمەد سەعدەدین، بریاردەری لێژنەی دارای پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند، رەشنوسی پرۆژەیاسای چاکسازی تەواو بووە و ”بەم نزیکانە“ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەسەندی دەکات.
محەمەد سەعدەدین هەروەها رایگەیاند، دوای پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی وەزیران، بریارە تا ناوەڕاستی مانگی 12ـی 2019 ئەنجوومەنی وەزیران پرۆژەکە بنێرێتە پەرلەمان و لە ماوەی مانگێک پەرلەمان پەسەندی بکات.
لە بارەی ناوەرۆکی پرۆژەکە، بڕیاردەری لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پرۆژەکە دەبێتە ھۆی دادپەروەری لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵەی ھیچ فەرمانبەرێکی یاساییش بەهۆیەوە نابڕدرێت.
باسنيوز
