به‌شێكى ڕێگای هه‌ولێر - سلێمانی داده‌خرێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25/11/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاككردنه‌وه و پاراستنی ڕێگاوبانی كۆیه ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: "له‌مڕۆوه و بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته، ڕێگای كۆیه - كلكه‌سماق به‌هۆی كاركردن تێیدا داده‌خرێت، كه به‌شێك له شۆفێران ئه‌م ڕێگایه له‌نێوان پارێزگاكانى هه‌ولێر - سلێمانى به‌كار ده‌هێنن".
له ڕاگهیاندراوهكهدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، پێویسته شۆفێران له‌برى ئه‌م ڕێگایه‌ى ئێستا داخراوه، ڕێگای سه‌ر شاخی هه‌یبه‌ت سوڵتان به‌كار بهێنن.
باسنيوز
