پارتی داوایەک ئاراستەی پارێزگاری نوێی نەینەوا دەکات

پارتی داوایەک ئاراستەی پارێزگاری نوێی نەینەوا دەکات
به‌رپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ مووسڵ رایدەگەیەنێت، کە پێش هەڵبژاردنی، داوایەکیان لە پارێزگاری نوێی نەینەوا کردووە و ئەویش بەڵێنی داوە.

عه‌لی خه‌لیل بێتکاری، بەرپرسی لقی 14ـی پارتی لە مووسڵ رايگەیاند، نەجم جبوریی پارێزگاری نوێی نەینەوا ئەزموونێکی باشی لە ئیدارەی دەوڵەت هەیە و پێشتر قایمقامی تەلەعفەر بووە.

عەلی خەلیل بێتکاری هەروەها رایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە ده‌نگ بە نەجم جبوری دراوە و پێشیان راگەیاندووە، کە پێویستە درێژە بە پەیوەندیی نەینەوا لەگەڵ هەرێمی کوردستان بدات.

ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، کە نەجم جبوری بەڵینی داوە هاوکار و هەماهەنگ بێ لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و گەلی کوردستان، چونکە بەشێکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەیهەرێمی کوردستان دەکەونە سنووری ئیداریی پارێزگای نەینەوا.

رۆژی یەکشەممە 24-11-2019، ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە دەنگی 23 ئەندام لەکۆی 39 ئەندام، فەریق روکن نەجم جبوری بە پارێزگاری نەینەوا هەڵبژارد.













باسنيوز
Top