مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی دەکات

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی کرد بە سەرۆکایەتی رۆبەرت کەریم راوێژکاری سەرکردەی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی سێناتی ئەمەریکا.

لە دیدارەکەدا کە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عیراق ماتیۆ تولەر ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.

جەختیش لە بەردەوامبوونی هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرایەوە بە تایبەتی هێزی پێشمەرگە و هەماهەنگییان لەگەڵ هێزەکانی عێراق بۆ رووبەرووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش.

هەروەها شاندی میوان پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسەی گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی دەربڕی و دووپاتیشی کردەوە کە ئەمەریکا، هەرێمی کوردستان وەکو هاوپەیمانێکی گرنگ لە ناوچەکەدا دەبینێت.












باسنيوز
Top