حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سکرتێر ھەڵدەبژێرێت

حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سکرتێر ھەڵدەبژێرێت
بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، پاش کۆتایی کۆنگرەی دەیەمی خۆیان، سکرتێری نوێی حزبەکەیان ھەڵبژێرن.

بەپێی زانیارییەکان بڕیارەکاتژمێر 1ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٤ی١١ی٢٠١٩ ئەنجومەنی گشتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆ ببێتەوە و یەکەم کاریان ھەڵبژاردنی سکرتێری گشتیی حزبەکەیانە.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کە لە کۆنگرەی دەیەمیان ھەموار کراوەتەوە، سیستەمی ھاوسەرۆکیان ھەموار کردەوە و بە هەڵبژاردنی سکرتێری گشتیی حزب جێبەجێ دەکەن.

دوێنێ شەممە٢٣ی١١ی٢٠١٩حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆنگرەی دەیەمی خۆی بەست.









باسنیوز
Top