شاندی هەرێمی کوردستان و عادل عەبدولمەهدی لە کۆبوونەوە دان
کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەکە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق دەستی پێکرد.
شاندی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، خاليد شوانی، وەزیری هەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران.
پێشتر فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا رايگەیاندبوو کە گەشبینن بەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی ڕێک بکەون.
باسنيوز
