شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و ئەگەری ڕێککەوتن هەیە
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا راگەیاند، شاندی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە بەغدا کە لە د.ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئاوات شێخ جەناب، وه‌زیری دارایی، خالید شوانی، وه‌زیری هه‌رێم و ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌به‌غدا پێکهاتووە.
ڕوونیشی کردەوە کە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ١١ی ٢٠١٩، له‌گه‌ڵ عادل عەبدولمەهدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق کۆدەبنەوە.
هیواشی خواست ئەمڕۆ بگەنە ڕێککەوتن. گوتیشی: “هێشتا پرۆژه بودجه‌ی ٢٠٢٠ی عێراق ته‌واو نه‌كراوه، ده‌بێت داواكاری خۆپیشانده‌ران و كوردیش له بودجه جێبه‌جێ بكرێت، دواتر پرۆژه‌كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌چێته په‌رله‌مان.
دووپاتیشی کردەوە: “گه‌شبینین ئەمڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران بگه‌ینه رێككه‌وتن".
ئەمە لە کاتێکدایە کە تامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رای گەیاندووە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٠دا داهاتی بڕی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بە بەغدا دەدات.
باس‌نیوز
